بەڵێ بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەرز ڕاگرتنی یادی دووساڵەی شۆڕشی ژینا
!هاونیشتمانییانی هێژا
لەم ساتەوەختەدا کە یادی دووساڵەی شۆڕش ی ژینا بەرز ڕادەگرین، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زۆر بوارەوە دۆخێکی سیاسیی سەخت و پڕ لەئازار ئەزموون دەکات. ئەم دۆخە دژوارە کە هەڵگری کۆمەڵێک حەقیقەتی تاڵە ،پێویستە تاکی کورد بەردەوام بیخاتەوە بیری خۆی و پێداچوونەوەی بۆ بکات.
پاش نزیەکەی سەدەیەک لە خەبات و تێكۆشانی بێوچان، هەنووکەش ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕووی سیاس ی، ئابووری، کولتووری و زمانییەوە لە چوارچێوەی سیستەمی دەستەڵاتدار ی ئێستایی ئێرانیدا، بە شێوەی موستەعمەرە یان کۆڵۆنی بەڕیوە دەچێت.
ئەگەر سەرنج بدەینە ڕەوتی گەشەی شارستانییەت، بە ڕوونی بۆمان دە ردکەوێت کە لە زۆر مەکانی ئەم جیهانە مافی ژیان و مافی موڵک، وەکوو سەرەتاییترین مافی گەردوونی دەیان و بگرە سەدان ساڵە دەستەبەر کراوە. بەڵام ئێمەی کورد وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەت و بێخاوەن تەنانەت پێمان نەناوەتە ئەو قۆناغەش. بۆ نموونە ڕۆژ نییە خوێنی ک ۆڵبەرەکانمان دوندی چیاکان ڕەنگین نەکەن و کەلوپەلەکانیان زەوت نەکرێن. ڕۆژ نییە خەبەری لە سێدارەدانی ئازادیخوازانی نیشتیمانمان پێ نەگات. تەنانەت لە دەرەوەی سنوورە دەستکردە فەرمییەکانی وڵاتی ئێرانیش مافی زیندووبوونمان نییە. ڕێبەرانی سیاسیمان لە نێو جەرگی ئ ور ووپادا تیرۆر دەکرێن. بارەگای حیزب و ڕێکخڕاوە سیاسییەکانمان لەولای سنوورەکان مووشەکباران دەکرێن. لاوانی تێکۆشەرمان، سەرڕەای هەبوونی مافی پەنابەریش قۆڵبەست دەکرێن، ئەشکەنجە دەدرێنن و لە سەر سنووری سەپێندراو تەسلیمی دەوڵەتی ئێران دەکرێنەوە.
لە تەنیشت زەبروزەنگی ڕۆژانە کە دەوڵەت بە ڕێگای کەرەستەی ڕەق و لەناوبردنی جەستەیی مرۆڤی کورد بەڕێوەی دەبات، مەکینەی ئاسیمیلاسیۆن و شەڕی نەرمی دەوڵەتی دەستەڵاتداریش لە بەرامبەر کوردان بە بەردەوامی خەریکی بەرەوپێشبردنی سیاسەتی لەنگویسید )زمانکوژی( و ئێتنۆسید )کولتوورکوژی( بووە. شایانی وەبیرهێنانەویە کە سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکەر لە کوردستان تەنیا لە کوشتنی جەستەیی و کولتووری/ناسنامەییدا سنووردار نەکراوە. سیاسەتی ئێکۆسید )ژینگەکوژی( کە دەوڵەت بە شێوا زێکی سیستێماتیک لە نێو هەموو سروشتی کوردستاندا لە هەموو ئەم سالانە پەیڕەوەی کردوە و دەیکات ،ئاستی کارەساتەکە چەند ئەوەندی دیکەش بەرز دەکاتەوە.
وانەکانی شۆڕشی ژینا
شۆڕش ی ژینا کە کۆمەڵێک ئەزموونی تایبەتی و جیاوازی لێکەوتەوە دەتوانێت هەر ئێستاش لە دوای تێپەربوونی دوو ساڵ سەرچاوەیەکی بەهێز بێت بۆ زیندوومانەوە و بەردەوامبوون و هەروەها هیوا بە داهاتوو و ئاس ۆ ویەکی ڕوون.
ئەم پۆتانسییەلە بەهێزەی کە شۆڕش ی ژینا وێنای کرد، نیشاندەری ئەم ڕاستییەیە کە چۆناوچۆن نەتەوەیەک بە ڕێگای سەرهەڵدانی جاماوەری دەتوانێت لە دژوارترین ساتەکانی ژیانی سیاس ی و کۆمەڵایەتی خۆیدا نە تەنیا سیستەمی هاوکێشەکانی دەستەڵات لە کوردستان و ئێراندا وەلەرزە بخات، بەڵکوو لە هەمان کاتدا کاریگەری ڕاستەوخۆ لە سەر ڕۆژەڤی سیاسەت لە ئاستی جیهان دابنێت.
ئەزموونەکانی شۆڕش ی ژینا ئێستاش ی لەگەڵ بێت دەتوانێت وەکوو مانیفێستێکی ڕێگانیشاندەر بۆ کاری پڕاتیکی و ڕێکخراوەیی و هەروەها سەرچاوەیەکی هیوابەخش لەپێناو دەستنیشانکردنی ئاسۆ ی ڕزگاری کەڵکی لێ وەربگیرێت.
شۆڕش ی ژینا دەریخست کە چۆناوچون نەتەوەیەک لە سەختترین دۆخی ژیانی خۆیدا بە ڕێگای ڕاپەڕینی جەماوەری بۆ جارێکی تر فەزا گشتییەکانی کۆمەڵگەی خۆی دەخاتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی و لە هەمان کاتدا دامودەزگا و موئەسەساتی داگیرکەر تووش ی ترس، دڵەڕاوکێ و پاشەکشە دەکات.
شۆڕش ی ژینا – هەرچەند کورتخای ەن- ئەزموونێک بوو لە دەستەبەرکردنی سەروەری سیاس ی و یاسایی لە ئاستی حەوزە گشتییەکانی کۆمەڵگەی کوردستاندا.
شۆرش ی ژینا، نیشانی دا کە بەرەی گەنج و لاوی کچ و کوڕ – بەرەیەک کە لە دیسکورس ی زاڵدا گەلێک جاران وەکوو نەوەیەکی تاکتەوەر و لە دەستچوو وێنا دەکرا – خاوەن چ پوتانسیەلێکی بەهێ ز ن، بەرەیەک کە هەر ئەوانیش دەتوانن سەرچاوەی هیوابەخش ی داهاتوو بن.
شۆڕش ی ژینا هەروەها لە یەک لە گەرینگترین پەیامەکانی خۆیدا دەریخست کە ئەوە ژنی کوردە کە هەم سەمبول و هێمای بەرزی سەرهەڵدانە، هەم وەکوو سەرکیترین هێزی بەشدار بە ڕوونی بە ئێمە دەڵێت، کە ڕزگاری ژنی کورد و ڕزگاری کوردستان بێ یەکتر واتایان نامێنێت و هەم لەم پێناوەشدا پەیامی خۆی ئاراستەی هەموو جیهان دەکات .
لە کۆتاییدا، شۆرش ی ژینا دەریخست کە نەتەوەی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەکوو نەتەوەیەکی سیاس ی و خاوەن فەزیلەت، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سەروەری سیاس ی، حقووقی و نەتەوەیی خۆی، درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدات و لەم پێناوەشدا بەهای گە ردوونی دەخوڵقێنێت.
بەڵی بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئێمە وەک پڵاتف ۆ ڕمی ڕێگا لە ڕۆژەکانی بەرزڕاگرتنی یادی دووساڵەی شۆڕش ی ژینا دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەموو حیزب و پارت و ڕێکخراوە سیاسیی و مەدەنییەکانی کوردستان و داوا دەکەین کە ڕۆژی یەکشەم مە ٢٥ی خەرمانان بکرێتە ڕۆژی مانگرتنی گشتیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەم پێیەش خەڵک و بازاڕیانی وڵات لەم ڕۆژەدا نەچنە سەر کار و لە ماڵەکانیان بمێننەوە .
پلاتفۆڕمی ڕێگا کوردستان
٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی
١٣ سێپتامبری ٢٠٢٤ی زاینی